بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری جێگری ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العالم وتی: پاش حەوت ساڵ لە حاشاکردنی بەرپرسانی واشنتن و بەغدا، دوا جار دانیان بە بوونی هێزی شەڕکەری ئەمریکی لە خاکی عێراقدا نا.
ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان بەو ڕاستییە گەیشتوون کە گەلی عێراق هیچ کات لە بەرامبەر ئەوان خۆی بە دەستەوە نادات.
بە وتەی شمەری، نزیکەی 11 هەزار هێزی ئەمریکی لە خاکی عێراقدان و وتی: ئێمە بەم ئەزموونەوە و بە پێی ئەو هەموو تاوانەی کە ئەمریکییەکان لە عێراق کردوویانە، متمانەمان بەو وڵاتە نییە.
جێگری ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: لە داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق هیچ گۆڕانکارییەک ناکرێت بەڵام ئەگەر کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە ڕاست بێت ئێمەش پێشوازیی لێدەکەین، هاوکێشەکەش بە ئێمە دەڵێت کە بابەتەکە گومانی لە سەرە و ئەمەش جێی نیگەرانییە.
ناوبراو وتی: حکومەتی عێراق دەبێت وردەکاری تەواو سەبارەت بە پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بخاتەڕوو و سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سەربازەکانی ئەو وڵاتە چۆڵ و ڕادەستی هێزەکانی عێراق بکرێت.
وتیشی کە گرووپەکانی خۆڕاگری دژی ئەوەن ئەمریکییەکان بە هەر شێواز و ناو و نیشانێک لە عێراقدا بمێننەوە و بوونی ئەوان، بوونی دوژمنکارییە و دەبنە ئامانجی گرووپەکانی خۆڕاگری.
شمەری وتی: شەهید سولێمانی تەنیا کەسێک بوو کە ڕاستگۆیانە هاوکاری عێراقییەکانی کرد و بەرەی خۆڕاگریش دژ بە ئەمریکا درەنگ یان زوو دەگەنە سەرکەوتنی کۆتایی و وەڵامی هەر هەڕەشە و هێرشێکیش لە ئێستا و داهاتوودا دەداتەوە./.