بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ کشانەوەی دیپلۆماتکارانی ئەو وڵاتە لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، دوو بەرپرسی واشنتن دەستپێکردنی پرۆسەی کشانەوەی دیپلۆماتکارەکانیان ڕاگەیاندووە.
ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە دیپلۆماتکارانی ئەمریکی لە شاری کابوڵ کشانەوەیان دەستیپێکردووە.
ئەو دوو بەرپرسە ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی تاڵیبان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو دەگەنە شاری کابوڵ.
پێشتر میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندبوو کە لە گەڵ نزیکبوونەوەی گرووپی تاڵیبان لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، واشنتن پلانی داخستنی باڵیۆزخانەکەی لەو شارە جێبەجێ دەکات./.