بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی کە تاران بۆ جێگیربوونی ئاسایش کە پێویستی ئەمڕۆی ئەفغانستانە، هەوڵ دەدات و وەک وڵاتی دۆست و برادەر، بانگهێشتی سەرجەم لایەنەکان بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن دەکات.
ناوبراو وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوای بەوە هەیە کە دەسەڵات و سەروەری و ئیرادەی گەلی زوڵملێکراوی ئەفغانستان، بەردەوام دابینکاری ئاسایش و سەقامگیری بووە و تاران لە ئێستادا بە چاودێری ووشیارانەی گۆڕانکارییەکانی ئەم وڵاتە، پابەندی پەیوەندییەکانی دراوسێبوونە لە گەڵ ئەفغانستان./.