بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد نەعیم وتی کە گرووپی تاڵیبان نایەوێت ژیانی خەڵک بکەوێتە پەراوێزەوە و لە زووترین کاتدا شێوازی حکومەتی نوێی ئەفغانستان دیاری دەکرێت.
ناوبراو وتی کە شەڕ کۆتایی هاتووە و تاڵیبان خوازیاری پەیوەندییەکی ئاشتیانەیە لە گەڵ سەرجەم وڵاتان.
وتەبێژی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان وتی: ئێمەوە بە ئامانجی خۆمان، واتە ئازادی وڵات و سەربەخۆی گەلمان گەیشتین و موڵەتی ئەوە بە هیچ کەسێک نادەین کە لە خاکی ئێمەوە بۆ لێدانی هەر لایەنێکی دیکە کەڵک وەربگرێت و خۆمانیش نامانەوێت زیان بە کەس بگات./.