بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە بە تێڕوانینی تایبەتی خۆی کە فیلم بەهێزترین شێوازی پێوەندی کولتووری و پێوەندی کولتوور و خەڵکە، بە نیازی بەرزکردنەوەی ئاستی فیلمە سەربەخۆکانە.
لە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کورتە فیلم :«لکە(پەڵە)» دەرهێنانی شۆش وەکیلی بەشدارە. “«داغی» دەرهێنانی فاتمە محەمەدی لە بەشی ژنان لە سینەمادا دەکەوێتە کێبڕکێ.
«زنگ تفریح(کاتی پشوو)» دەرهێنانی نەوید نیکخواە ئازاد و «بخاطر دخترم ( بەبۆنەی کچەکەمەوە)» دەرهێنانی محەمەد فەرەج زادە، لە بەشی کێبڕکێ «نمایشە تایبەتیەکان» بەشێوازی ئۆنلاین نمایش دەکرێن.
«بووتاکس(بۆتۆکس)» یەکەمین فیلمی درێژی کاوە مەزاهێری لە بەشی بەرهەمە سینەماییەکاندا بەشدارە.
هەژدەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی «سالێنتۆ»ی ئیتاڵیا لە ۷تا۱۲ی سێپتەمبر بەڕێوە دەچێت.