بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی چین ڕایانگەیاند کە شی جین پینگ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە پەیامێکی بۆ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ناردووە، پەیامەکەش بە بۆنەی پەنجایەمین ساڵۆگەڕی دەستپێکردنی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بووە.
کەناڵی سی جی تی ئێن ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری چین لە پەیامەکەیدا باسی ئەو متمامەن سیاسییە بەرامبەرەی کردووە کە لە نێوان هەر دوو وڵاتدا هەیە و داوایکردووە کە هاوکاری هاوبەش لە سەرجەم بوارەکاندا بەرەوپێشچوونی هەبێت.
سەرۆک کۆمارتی چین لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە بایەخێکی زۆر بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئێران دەدات و پەنجایەمین ساڵۆگەڕی دەستپێکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دەبێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی دۆستایەتی هەر دوو وڵات و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان لە سەرجەم بوارەکان و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلانی چین و ئێران./.