بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «جامی جیهانی» لە دەرهێنانی مەریەم خودابەخش و ئامادەکاری عەلی تابع ئیمام لە پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی«FICAH»ی مەکزیک نمایش دەکرێت.
فیلمی«جامی جیهانی» چیرۆکی ژن و پیاوێک دەگێڕێتەوە کە دەیانەوێت کۆچ بکەن و تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان کاتێکی کەمی ماوە ، کەچی ڕازێک لە نێوانیان ئاشکرا دەبێت.
مەریەم جەهانبەخش لەو بڕوایەدایە هەرکام لە ئێمە دەنگێکمان هەیە و ئەرکی ئێمە وەک مرۆڤ لەم جیهانەدا ئەمەیە کە دەنگی تایبەتی خۆمان بدۆزینەوە و بە خەڵکی ڕابگەیەنێنین تا بەم شێوەیە یارمەتیدەریان بین و یەکێک لە ڕێگاکانی گواستنەوەی دەنگ ،سینەمایە.
زەهرا ئاقاپووڕ ، عەلی تابع ئیمام و کیان زارعی ئەکتەرەکانی ئەم کورتە فیلمەن.
پێنجەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە بە هۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆیەکەم جار بەشەکانی کێبڕکێ، بەشێوازی ئۆنلاین لە ۲٦ئاگۆست تا ۲٦ی سێپتەمبر بەڕێوە دەبات.