بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولقاهر بەڵخی ئەندامی لێژنەی ڕۆشنبیری گرووپی تاڵیبان لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی جزیرە وتی کە سەرقاڵی داڕشتنەوەی دەستووری نوێی ئەفغانستانین و سیستەمی سیاسی داهاتوو بنکەفراوان دەبێت.
ناوبراو وتی کە وتووێژ لە سەر ئەوەی کە پایتەختی حکومەتی نوێ کابوڵ بێت یان قەندەهار، بەردەوامە.
بەڵخی وتی: لە سەر ڕێکخستنەوەی ئیش و کارەکانی فڕۆکەخانەی کابوڵ و دابینکردنی ئاسایشی لە گەڵ ئەمریکییەکان لە پەیوەندیداین.
ئەو ئەندامەی تاڵیبان سەبارەت بەوەی کە بۆ خەڵکێکی زۆر هێرشیان بردووەتە سەر فڕۆکەخانەی کابوڵ و دەیانەوێت ئەفغانستان بە جێ بێڵن؟ وتی: ئەمە ئەنجامی بێ متمانەیی ساڵانی ڕابردووە و لە کاتێکدایە کە ئێمە لێبوردنی گشتیمان دەرکردووە.
عەبدولقاهر بەڵخی سەبارەت بە پاراستنی مافی ژنان لە لایەن تاڵیبانەوە وتی کە مافی پیاو و ژن لە شەرعدا هاتووە و بە پێی ئەوە هەڵسووکەوت دەکرێت.
ناوبراو سەبارەت بەوەی کە تاڵیبان وەک گرووپێکی تیرۆریستی دەناسرێت، وتی: خەڵک وەها تێڕوانینێکیان لە سەر تاڵیبان نییە و تەنیا لە لایەن ئەمریکاوە ئەو دەستەواژە بە کار دێت./.