بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی ناوچەیی بەغدا سەردانی عێراقی کردووە، لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کۆبووە.
عەبدوڵڵاهیان پێشتر لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارێکدا لە کۆنفرانسەکەی بەغدا وتی کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بە تەنیا لە ڕێگای متمانە و هاوکاری بەرامبەری وڵاتانی ناوچەکە و بە بێ دەستێوەردانی وڵاتانی بێگانە مسۆگەر دەبێت./.