بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس لە سەر زاری بەرپرسانی گرووپی تاڵیبان ڕایگەیاند کە دوایین فڕۆکەی ئەمریکا فڕۆکەخانەی کابوڵی بە جێهێشت.
کەناڵی فۆکس نیوزیش ڕایگەیاندووە کە سەرجەم دیپلۆماتکارانی ئەمریکی کابوڵیان بە جێهێشتووە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش ئاماژە بەمە دراوە.
بەم پێیەش داگیرکاری 20 ساڵەی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە فەرمی کۆتایی هات./.