بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێشەوا محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەڵەبجە لە دیدارێکی کەناڵی کوردسات باسی لە پێوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئێران کرد و تێیدا ئاشکرای کرد کۆماری ئیسلامی ئێران پارساڵ بڕیاریداوە مەرزی تەوێڵە و بەمۆ بکرێنە ڕەسمی، بەڵام خەمساردیەک لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هەیە.
کۆبوونەوەکەی نێوان کۆمپانیاکانی دانش بونیانی ئێران لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەگەڵ ئێوە لە هەڵەبجە چۆن بەڕێوەچوو و باسی چی کرا؟
پێشەوا محەمەد: ئێمە وەکوو ژووری بازرگانی پارێزگای هەڵەبجە ئامانجمان بووژانەوەی ئابووری سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ڕێکخستنی کاری بازرگانەکانە لەم ڕوانکگەیەوە لەگەڵ سەرکونسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی هەماهەنگیمان کرد بۆ ئەوەی کۆمەڵێک کۆمپانیای پسپۆڕی تایبەتمەند کەپێیان دەوترێت کۆمپانیاکانی دانش بونیان لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەشداریان کردووە دەیانەوێت سەردانیێکی هەڵەبجە بکەن. ئێمەش بە لە بەرچاوگرتنی تایبەتمەندی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕووی کشت و کاڵی و بازرگانی و گەشتیاریەوە کۆمەڵێک خەڵکی تایبەتمەندمان لەو بوارانەدا کە پسپۆڕی کۆمپانیاکانن کۆکردەوە، دیدارێکی هاوبەشمان سازکرد بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی یەک گفتووگۆ بکەین سەبارەت بە چەن تەوەرێک لە بواری کشت وکاڵی ناوچەکە، دامەزراندنی کۆمەڵێک کارگەی بچووک و مامناوەند. ئەوەی کە کاری لە سەر دەکرێت متمانەپێکراوە، لەو شوێنانەی کە کەمتر گەشەیان کردوە دەبێت لە کارگەی بچووک و ماناوەندەوەدەس پێبکرێت، ناتوانیت یەکسەر هەنگاو بنێیت بۆ کارگەی گەورە.
هەروەها لە ڕووی گەشتیاریشەوە کۆمەڵێک گفتووگۆ کراوە لە نێوان بازرگانەکان و سەرمایەدارەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و کۆمپانیاکانی ئێراندا. سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر باش لە سەر هێڵن بە تایبەت ئەم کابینەی نوێیە دەیانەوێت پەیوەندییەکی باشتریان هەبێت لە ڕووی بازرگانیەوە لە گەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لەو ڕوانگەیەوە ئێمە ئەم دیدارەمان سازکرد.
ئێوە چەن خاڵی سنووری بازرگانیتان هەیە لە گەڵ ئێراندا، بەو پێیە هەڵەبجە دەکەوێتە سەر سنووری ئێران؟
پێشەوا محەمەد: لە ئێستادا ئەوەی نیمچە فەرمیە یەعنی تەنیا دەتوانرێ کاڵا لەوێوە هاوردە بکرێت، هاونیشتمانیان و گەشتیاران ناتوانن لەوێوە هاتووچۆ بکەن، مەرزی شۆشمێمان هەیە کە ئێمە پێی دەڵێین تەوێڵە، هەروەها مەرزی پشتەمان هەیە . شۆشمێ لە سنووری ناحیەی بیارەیە، پشتە لە ناحیەی بەمۆیە. بەڵام لە ئێستادا ئێمە جەختمان کردوە دەروازەیەک بدۆزینەوە کە سەنتەر و ناوەندی هەڵەبجە ڕاستەوخۆ سوودی لێ وەربگرێت.
هۆکاری چیە ئەم دوو سنوورە نیمچە فەرمیە نابنە سنووری فەرمی؟
پێشەوا محەمەد: کۆماری ئیسلامی ئێران پارساڵ بڕیارێکیان دەرکردوە کە مەرزی تەوێلە و بەمۆ بکرێتە نێودەوڵەتی بەڵام خەمساردییەک لە حکوومەتی هەرێمەوە لەو بارەوە هەیە، بەدوادا چوون ناکات ئەویش بە بۆنەی ئەو کێشە و گرفتانەیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد درووست بوو لەگەڵ ئەوەشدا جووڵەیەکی دەوێت لە مەرکەزەوە لە بەر ئەوەی پێشتر کێشەی سنوورەکان هەبووە پێشتر،
ئەوان دەیانەوێت هەموو مەرزەکان لە یاسای ساڵی ۲۰۱۹ مادەی ۲، بڕگەی ۱ پابەند بن. کە تێیدا هاتوە دەبێت هەموو دەروازە سنووریەکان پەیوەستی ڕاستەو خۆیان هەبێت بە کۆماری فیدراڵی عێراقەوە ئەوە هەندێک لە هۆکارەکان بووە و خۆشمان وەک خەڵکی هەڵەبجە لەو بارەیەوە کەمتەرخەم بووین.
چی وایکردوە کۆماری ئیسلامی ئێران هێندە جدی بێت لە پەیوەندی بازرگانی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و بووژانەوەی بازرگانی هەڵەبجە، کاریگەری هەوڵەکانی ئێوەیە یان ناوچە جوگرافیاکە حوکمی ئەم بابەتە ئەکات؟
پێشەوا محەمەد: چەندین پەیوەندی تایبەت لە نێوان هەڵەبجە و کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە. ئێمە سنوورێکی هاوبەشی جوگرافی۱۹۰ کیلۆمەتریمان هەیە ،تێکەڵاوییەکی پەیوەندی کۆمەڵایەتیمان هەیە، هەروەها ئەو کارەساتانەی بەدرێژایی مێژوو بەسەر هەڵەبجەدا بەهۆی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەاندا هاتوە وەک ساڵی ۷٤ یان کیمیابارانی هەڵەبجە وایکردووە کە جۆرێک لە تایبەتمەندی هەبێت لە پەیوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگای هەڵەبجەدا. ئەوان دەیانەوێت و زۆریش پێیان باشە هەڵەبجە لەم چەق بەستوویی و گۆشەگیرییە ڕزگاری بێت. ئەوان زۆر سوورن بەڵام بەداخەوە حکوومەتی هەرێم کەمتەرخەمە سەبارەت بە هەڵەبجە، چوونکە ئێمە لە ساڵی ۲۰۱٥ وە بووین بە پارێزگا. ئێمە کێشەمان لەوەدا نەبووە کە لە ڕێگای بە پارێزگا بوونەوە هەڵەبجە بناسرێت. هەڵەبجە خۆی کەیسێک بووە، هێمای مەزڵوومیەتی گەلێک بووە، هەڵەبجە ناسێنراوە. ئێمە ویستوومانە لە بە پارێزگابووندا بە ئاسانی دەنگمان بگاتە سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی حکوومەت و بە پێچەوانەشەوە ئەوانیش چۆن سەردانی پارێزگاکانیتر دەکەن سەردانی هەڵەبجەش بکەن. بەڵام تا ئێستا ۹ ساڵە سەرۆکی حکوومەت سەردانی هەڵەبجەی نەکردووە. بەردی بناغەی چەندین پرۆژەی گرینگ لە پارێزگاکانی تر دانراوە، بەڵام یەک پرۆژە لە هەڵەبجەدا نابینرێت کە ئەمە جێگای نیگەرانییە. زۆربەی فەرمانگەکان هێشتا بە تەواوەتی نەکەوتوونەتە کار یان بە شێوازێکی لۆکاڵی بەڕێوە دەچن، ڕۆتینی ئیدارەی لۆکاڵی زیاترە تێیدا، یەکێک لە گرفتەکانی ئێمە لە ئیدارەی هەڵەبجەدا ئەو ڕۆتین و بۆرۆکراسیە ئیداریەیە کە هەڵەبجە بەڕێوە دەبات.
گرفتەکان هەمە لایەنە پێویستە سەرۆکی حکومەتی کوردستان ئاور لە هەڵەبجە بداتەوە بۆ ئەوەی وەک پارێزگایەک بێت، نەک پارێزگابێت لە ئاستی قەزایەکدا.
گوتت پارێزگایەکی گەشتیاری و کشتووکاڵی باشمان هەیە بەڵام گلەیی لە ئێوەش دەکرێت ئێمەش وەک ڕۆژنامەنووسێک دەبێت گلەییەکان بگەیەنین بە ئێوە، دەگووترێت بازرگانی ئێمە تەنها لە ئێران و تورکیاوە کاڵای دەرەوە ئەهێنێت بۆچی نەتانتوانیوە بەرهەمی خۆمان ببەنە دەرەوە؟
پێشەوا محەمەد: هەڵەبجە و بە گشتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵگایەکی بەکارهێنەرە، بەڵام بەرنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتی بازرگانی و کشتوکاڵ و دەستەی وەبەرهێنەران کە جێگای دڵخۆشیە ئەوەبووکە ئێمە بچینە قۆناغێکی نوێ و ببینە ئیقلیمێکی بەرهەمهێنەر کە هەم بەشی ناوخۆ وەبەربهێنین هەم ئەوەش لێمان زیادە بینێرینە دەر. ئەمە یەکێکە لە بەرنامەکان بەڵام ئەمە پلان و بەرنامەی دەوێ، جاری واهەیە کەسێک دەیەوێت لە هەڵەبجە کارگەیەک دابمەزرێنێ ئەوەندە لە نێوان دائیرەکاندا هاتووچۆدەکات وەڕز دەبێت، لە کاتێکا لە پارێزگاکانیتر زۆر ئاسانتر ڕەزامەندی پرۆژەکان وەردەگیرێت ئەمە بەشێکی گرفتەکانە. بەشێکی تر ئەوەیە ئێمە دەمانەوێت لە سەر دوو ئاست کاربکەین بۆ ئەوەی هەڵەبجە لە گۆشەگیری ڕزگار ببێت.ئاستێک کە پەیوەندی بە دەرەوەی هەڵەجە هەیە و سنوورە هاوبەشەکەمان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی دەگرێتەوە بەکردنەوەی دەروازەی سنووری سازان و بە فەرمی کردنی هەردوو دەروازەی تەوێڵە و پشتە. ئاستێکی تر ئەوەیە ئێمە بمانەوێت پەیوەندییەک لە ڕووی ڕێگاوبانەوە لە نێوان شار و شارۆچکەکانیتری هەرێمی کوردستان درووست بکەین.پردی توەقوت یەکێک لەوانەیە کە چەندین جارە وەک پرۆژەیەکی حکوومەتی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت بەڵام زۆر دواکەوتووە.ئەمانە هۆکاری سەرەکین بۆ ئەوەی هەڵەبجە شوێنێکی سەرنج ڕاکێش نییە بۆ ئەوەی وەبەرهێنەر و سەرمایەگوزار ڕووی تێبکات.
هۆکارچیە، دوورە ڕێیە، چەپەڕێیە، دەکرێت وێنەکە زۆرتر ڕوون بکەیتەوە؟
پێشەوا محەمەد: جووڵە لە نێو پارێزگاکە کەمە، کە جووڵە کەم بێت پێویست دەکات ڕێگاکان بە ڕوویدا کرێتەوە، ئێستە پردی توە قوت کە دەچێتە بەینی هەڵەبجەی تازە و دەربەندیخان، هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە گەرمیانەوە ڕێگایەکی زۆرگرینگە. ساڵانە نزیک میلیۆن و نیوێک گەشتیار ڕوو دەکاتە هاوینە هەوارەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کە دەتوانن لەم ڕێگایەوە هاتووچۆ بکەن ئەمەش جمووجووڵێک لە پارێزگای هەڵەبجە درووست دەکات.چەن پرۆژەیەکی تریش وەک پردی سەید محەمەد کە ئەمەش هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە بەشی خوارەوەی گەرمیانەوە ئەمانە هەمووی بۆ ڕزگارکردنی هەڵەبجە لەم دۆخەی ئێستا زۆر گرینگن.
باسی گرفتەکانتان کرد، بەڵام هەوڵەکانیش جێگای خۆیان هەیە، لە گەڵ ئەم گرفتانە و ئەم هەوڵانە پێت وایە ئاکامێکی ئەرێنی هەبێت؟
پێشەوا محەمەد: بە بەختەوەریەوە ئێمە ڕوو لە هەر وەزیر و بەرپرسێک دەکەین حەز دەکا کار بۆ هەڵەبجە بکات و هەڵەبجە گەشە بکات. ئاوردانەوەی جێگری سەرۆکی حکوومەت زۆر گرینگە ئەگەرچی کەمتەرخەمی نەکردوە بەڵام ئێمە ئومێدوارین جدیتر ئاور لە هەڵەبجە بداتەوەو گرینگی زۆر تری پێ بدات.هەروەها وەزارەتە پەیوەندی دارەکان، وەزارەتی کشت و کاڵ، وەزارەتی بازگانی، دەستەی وەبەرهێنەران هەڵوێستەکانیان جێگای خۆشحاڵیە.
هەڵەبجە ئەگەر گرینگی پێ بدرێت لە ڕووی کشت وکاڵ و بازگانیەوە زۆر جێگای ئومێدە، زەوی و زاری شارە زوور کە لە سنووری هەڵەبجەدایە سێهەم زەوی وزاری بە پیتی جیهانە، ئێمە هەرێمێکی چوار وەزمان هەیە بۆ گەشتیاری زۆر بەرچاوە وخەڵکێکی زۆر ڕووی تێدەکات. کۆمەڵێک پرۆژەی باشی گەشتیاری و بازرکانی وکشت و کاڵی باشیش پێشکەش کراوە، هیوادارم لە داهاتوودا هەڵەبجە لەم قۆناغە بچێتە قۆناغێکی شیاوترەوە کە جێگای ڕەزامەندی خەڵک و قوربانیان بێت.
ئەوەی کە سەرکونسووڵی ئێران باسی کرد و وتی ئێمە کار لە سەر پێشکەوتنی هەڵەبجە دەکەین لەم چوارچێوەیە ئێوە باستان کرد؟
پێشەوا محەمەد: ئێمە سێ ساڵ لەمەوپێش بڕیار بوو لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ناوچەیەکی ئازادی بازرگانی هاوبەش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەدا بکەینەوە کە هەردوو لا بەبێ گومرووک هاتووچۆی تێدا بکەن و کاڵاکانیان بۆ فرۆشتن و بازرگانی دابنێین، ئەوان بە تایبەت سەرکونسووڵی ئێستا ئەم کابینە نوێیە لە هەموو ڕوویەکەوە حەز دەکەن یارمەتیدەری ئێمەبن بۆ بووژانەوەی هەڵەبجە.
لە ماوەی ڕابردوو دا خەڵک دڵی خۆش بوو کەزانی هەناری هەڵەبجە هەناردی دەرەوەی وڵات بەتایبەت بەریتانیا دەکرێت، چی بەرهەمێکی تر هەیە کە هەناردە بکرێت؟
پێشەوا محەمەد: بەداخەوە هەڵەبجە تەنیا بە هەنار ناسراوە لە کاتێکدا توانایی ئەوەی هەیە میوەکانی تریش بەرهەم بهێنرێت، جوتیاری هەڵەبجە گرینگی پێ نەدراوە و بەرهەمەکانی بە شوێنانیتر نەناسراوە. ئێمە سەردانێکی ڕووسیامان کرد بینیمان زۆربەی ئەو شتانەی دەنێردرێت بۆ ئەو وڵاتە سەوزە و میوەیە ئێمەش هەوڵمان دا ڕێگایەکی باش بکەینەوە خۆشبەختانە وەزارەتی کشت و کاڵ ڕێماییەکی باشی دەرکردوە هیوادارم کاری لە سەربکرێت و ئەمساڵ بڕێکی زۆر هەناردە بکەین، پارساڵ هەوڵێکی سەرەتایی بوو هیوادارم ئەمساڵ بەشێوازێکی گونجاوتر و شیاوتر میوەو سەوزەی هەڵەبجە هەناردەی دەرەوە بکەین.