بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارەکەیدا پاڵپشتی خۆیی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان ڕاگەیاند و دەستخۆشی لەو کەسانە کرد کە لە پرۆسەکەدا ڕۆڵیان هەبووە.
ناوبراو هەروەها دەستخۆشیی لە حەسان دەیاب سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان کرد بە هۆی قبووڵکردنی پۆستەکە و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە هاوردەی سووتەمەنی لە ئێرانەوە وتی: ئەو کەشتییە یەک شەممە گەیشتووەتە بەندەری بانیاس لە سوریا و پرۆسەی گواستنەوەی سووتەمەنییەکەی ڕۆژی پێنج شەممە بۆ لوبنان دەست پێدەکات.
نەسروڵڵا وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە کێشەدایە و توانای لێدانی کەشتییەکەی نەبوو و ئێمە وەڵامی توندی هەر دەسدرێژییەکی سەر ئەو کەشتییەمان دەدایەوە.
وتیشی کە ئامادەکاری بۆ هاتنی کەشتی سێهەمی بەنزین کراوە و کەشتی چوارەمیش گازۆئیل دەبێت، هەورەها حکومەتی نوێی لوبنان سەبارەت بە بەردەوامی پرۆسەکە بڕیار دەدات./.