داود حەسەن پوور ڕاوێژکاری کەلتووریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بۆ هەواڵنێری جام کوردی، ڕایگەیاند: یەکەمین خولی فێرکاریی زمان و وێژەی فارسی ڕۆژی چوارشەممە لە ناوەندی پەروەردەیی یەکێتیی ساداتی پیرخدری کرایەوە.
حەسەن پوور وەکوو نوێنەری کەلتووریی ئێران لە سلێمانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم خولە، وتی: فێربوونی زمانی فارسی و ئاشنابوون بە کەلتووری ئێرانی، هەنگاوێکی ئیجابی و گونجاوە لەپێناو بەهێزکردنەوەی هاوبەشیی کەلتووریی نێوانمان.
ئاماژەی بەوەش دا: ئەگەر لە داهاتوودا لاوان و خوێندکارانێ کە خوازیاری خوێندنی باڵا لە کۆماری ئیسلامی ئێرانن یان پێویستیان بە هەر چەشنە چالاکیی بازرگانی و ئابوورییە لە ئێراندا، ئەوکات گرینگیی بەڕێوەچوونی ئەم خولە زیاتر خۆی دەردەخات.