بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی سعوودیەی کرد تا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بەشداری بکات.
سەردانەکەی فۆئاد حوسێن لە سەر بانگهێشتی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس کراوە و چاوەڕوان دەکرێت ناوبراو لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەدا چەندین کۆبوونەوەی دووقۆڵیشی هەبێت.
چاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی عێراق کاریگەرییەکانی کۆنفرانسی لوتکەی بەغدا لە سەر سیاسەتی دەرەوە، دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەم وڵاتە و گرنگیی بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە باس بکات.
پێکەوەبەستنی تۆڕی کارەبای عێراق و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەندراوی فارس تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی فۆئاد حوسێن لە ڕیاز دەبێت./.