نادال پێشنیازى بۆ فێدرێر کردووە پێکەوە بەشدارى لە جامى لیڤەر بکەن لە ساڵى داهاتوودا.
ئێوارەى یەکشەممە چوارەم پاڵەوانێتى جامى لیڤەر بۆ تێنسى سەر زەوى دەستیپێکرد، کە لە شارى بۆستنى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
ڕافایل نادالى ئیسپانى، کە لە ئێستادا بەهۆى پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە، پێشنیازى بۆ ڕۆجەر فێدرێرى سویسرى کردووە، پێکەوە بەشدارى لەو جامەدا بکەن لە ساڵى داهاتوودا و لە کێبڕکێکانى دوانیدا.
پێشتر نادال و فێدرێر پێکەوە لە کێبڕکێکانى دوانیدا بەشدارییان لە جامى لیڤەر کردووە لە 2017دا و توانییان لە تیپى جاک سوک و سام کویرى ببەنەوە، کە ئەمە یەکەم یارییە پێکەوە ئەنجامیان دابێت.
نادال و فێدرێر لە ماوەى ڕابردوودا ڕایانگەیاندووە، بۆ ئەوان کۆتایى هاتووە بەم وەرزە و بەهۆى پێکانەوە تا کۆتایى وەرز بەشدارى لە هیچ یارییەکدا ناکەن.