بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەشکری دەیەمی هێزە شەڕکەرە کوێستانییەکانی ئەمریکا کە لە بنکەی سەربازی فۆرت درام لە نیۆیۆرک جێگیر کراون، هەواڵی خۆکوژی سێ چەکداری لە ماوەی 48 کاتژمێردا بڵاو کردووەتەوە.
یەکێک لەو چەکدارانەش لە دوایین هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بووە کە کشاوەتەوە. تیلر تۆماس، تەمەن 21 ساڵە، پسپۆڕ لە بواری سیستەمی پشتیوانی سیگناڵی سوپای ئەمریکا لە تێگزاس ڕۆژی 16 ی ئەیلول خۆیی کوشت. ڕۆژی دواتر، دوو چەکداری دیکە لە ناوەندی فەرماندەیی بە ناوەکانی ئانگل گرین، 24 ساڵە لە بارستۆ لە کالیفۆڕنیا و سیکا تاپۆلۆل، 26 ساڵە لە واشنتن بە هەمان شێوە خۆکوژییان کردووە.
لەشکری دەیەمی تایبەتی ئەمریکا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە ڕووداوەکان بەڵام عەمیدی دووەم جاش ژاک وتەبێژی ئەو لەشکرە ڕایگەیاندووە کە خۆکوژی هۆکاری مردنی ئەو سێ کەسە بووە./.