بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندێکی بزوتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی ئەم بزوتنەوەیە ئەمڕۆ یەک شەممە سەردانی میسر دەکات.
بڕیارە شاندەکە لە گەڵ بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری میسر کۆببێتەوە و دۆسیە هاوبەشەکان و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێ بکات.
یەحیا سنوار بەرپرسی باڵای بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە شاندەکە یەک شەممە سەردانی قاهیرە دەکات و دۆسیەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی تاوتوێ دەکات./.