بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن یەزدانی و دەیڤید تەیلۆر لە چوارچێوەی قارەمانێتی زۆرانبازیی ئازادی جیهان لە شاری ئۆسلۆ ڕوبەڕوی یەک بوونەوە و لە ئاکامدا زۆرانبازە ئێرانییەکە سەرکەوتووانە یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆیدا بردەوە.
یەزدانی بەم سەرکەوتنە تۆڵەی شکستەکەی ئۆلۆمپیای 2020 ی تۆکیۆی کردەوە و قارەمانێتی جیهانی ئۆسلۆ بووە وێستگەی سەرکەوتنی دووبارەی بە سەر تەیلۆری ئەمریکیدا.
ئەم کێبڕکێیە بۆ ئێرانییەکان زیاتر لە یارییەکی وەرزشی بوو و پاش سەرکەوتنەکەی یەزدانیش شەپۆلێک لە شایی ئەوان بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدی کرا.
حەسەن یەزدانی بەم سەرکەوتنە میدالیای زێڕینی قارەمانێتی زۆرانبازی جیهانی لە کێشی 86 کیلۆدا بە دەست هێنا.
ناوبراو لە ئۆلۆمپیای 2020 ی تۆکیۆی ژاپۆن میدالیای زیوی بە دەست هێنابوو./.