بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەکانی محەممەد حەلبوسی هاوکات لە گەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەخنەی زۆری بە دواوە بووە.
پاش ئەوەی کە ناوبراو سەردانی ئەنکەرەی کرد و لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووە، لە بەغداش لە گەڵ سالم زەمان باڵیۆزی کوێت کۆبووە.
حەلبوسی هەروەها کۆبوونەوەشی لە گەڵ مارک برایسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا هەبووە.
سالم عەبادی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی حەلبوسی بۆ تورکیا لەم قۆناغەدا پیشاندەری پەیوەندییەکی گوماناوی و سیناریۆکانی تورکیایە لە عێراق./.