بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی جێگیر کردنی کولتووری ئاشتی و دیسکۆرس لە نێوان بیروباوەڕەکان و کولتوورەکان بە ناوەڕۆکی ئایینزاییەوە بەڕێوە دەچێت.
خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی فێستیڤاڵەکە درایە فیلمی«نانی پیرۆز» دەرهێنانی خوالێخۆشبوو ڕەحیم زەبیحی و خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی کورتیش بۆ فیلمی «تەنیا نامێنمەوە» دەرهێنانی یاسر تالبی تەرخان کرا.
وەفدی ناوبژیوانی «فرۆم ترێنتینۆ» خەڵاتی ڕۆحی ئاشتی پێشکەش بە فیلمی «دختر آبی(کیژی شین)» دەرهێنانی کەیوان مەجیدی کرد.
هەروەها وەفدی ناوبژیوانی فیلمی «بۆ داهاتوو» خەڵاتێکی پێشکەشی کورتە فیلمی«مادرزاد(زگماک)» دەرهێنانی هاوبەشی سامان حسێن پوو و ئاکۆ زەند کەریمی کرد.
بیست و چوارەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی«ئایینزای ئەمڕۆ»ی ئیتالیا لە 22 تا 29ی سێپتەمبەر بەڕێوە چوو.