بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یارییەکەی نێوان هەر دوو هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران و ئیمارات لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 ی قەتەر لە شاری دۆبەی بەڕێوەچوو.
ئێران بە تۆمارکردنی یەک گۆڵ سەرکەوتنێکی گەورەی مسۆگەر کرد و سێ خاڵی لە بەرژەوەندی خۆیدا تۆمار کرد.
مێهدی تارمی لە خولەکی 70 ی یارییەکە گۆڵی سەرکەوتنەکەی ئێرانی تۆمار کرد.
ئێران بەم سەرکەوتنەش لە پلەی یەکەمی گرووپەکەی خۆیدایە و سێ شەممەی داهاتوو لە شاری تاران لە گەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆریای باشور یاری دەکات./.