بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پیشان دەدات کە 331 هەزار و 600 کەس لە هەرێمی کوردستان مافی بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبووە کە 225 هەزار و 851 کەسیان لە هێزە ئەمنییەکان و 105 هەزار و 754 کەسیان لە ئاوارەکان بوون.
هەروەها بۆ کۆکردنەوەی دەنگی ئەم کەسانە 181 بنکە لە بەرچاو گیراوە کە 121 بنکە تایبەت بە هێزە ئەمنییەکان و 60 بنکەش بۆ ئاوارەکان بووە.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەر بنکەیەکی دەنگدان لە لایەن ئەفسەرێک و 5 پۆلیسەوە دەپارێزرێت./.