بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو قەرەبووکردنەوەش بە پێی یاسایەکی ساڵی 2005 ی هیندستان دەبێت و دەدرێتە ئەو بنەماڵانە کە یەکێک لە ئەندامانی خۆیان بە هۆی کۆرۆناوە لە دەست داوە.
ئامارەکانی حکومەتی هیندستان پیشان دەدات کە تا ئێستا 447 هەزار کەس لەو وڵاتە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە، هەرچەندە کە ئامارە نافەرمییەکان باس لە ڕێژەیەکی زیاتری مردن بە هۆی ئەم پەتاوە دەکەن.
هیندستان بە نزیکەی 34 ملیۆن توشبوو و 447 هەزار قوربانییەوە لە پاش ئەمریکا پلەی دووەمی زیاترین ئاماری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە./.