بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا وتی کە دیمەشق بەردەوام لە دۆسیەی ناوەکی و دۆسیەکانی دیکە ئیدانەی سیاسەتەکانی ئەمریکای کردووە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی هاوتا ئێرانییەکەی لە دیمەشق وتی کە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سوریا زۆر گرنگە و هیوادارین کە سەردانی بەرپرسانی باڵای هەر دوو وڵاتیش بەردەوام بێت.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: پەیوەندییەکانی تاران و دیمەشق ستراتیژییە و لە پێناو پەرەپێدانی هاوکارییەکانی هەر دوو وڵات لە سەرجەم بوارەکان هەوڵ دەدەین، سوریا بەرەو پێشکەوتن و گەشەسەندنە و ئێمە وەک شەڕی دژ بە تیرۆر لە گەڵ ئەم وڵاتە دەمێنینەوە./.