بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تایبەت لە گەڵ کەناڵی المنار جەختی لە سەر پاڵپشتی هەمەلایەنەی ئێران لە لوبنان و خۆڕاگرییەکەی بۆ پاراستنی ئازادی و سەربەخۆی ئەم وڵاتە کردەوە و ڕایگەیاند کە ئێران پێشنیاری کردنەوەی دوو وێستگەی کارەبای لە باکور و باشوری لوبنان خستووەتەڕوو و ئەگەر حکومەتی بەیروت داوای هاوکاری بکات ئێران جێبەجێی دەکات.
ناوبراو وتی: ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کە داوای پەیوەندییەکی باشتریش لە گەڵ ئێران دەکات، دەیەوێت کەڵک لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بگرێت و ئەگەر ئەم وڵاتە دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆیی لوبنان هەبێت ئێرانی لە گەڵدا نابێت و ئێمە لە گەڵ ڕێگای سەقامگیری لوبنان یەک دەنگین.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان گەورەترین سەرکردەی سیاسی لوبنان و ناوچەکەیە و حیزبوڵڵا لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە خەباتێکی زۆری کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە ئەمریکا یەک سیاسەتی لە ناوچەکەدا نییە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە شەهید قاسم سولێمانی قارەمانێکی نیشتمانی و جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بووە و ئەمەشیان بە هاوکاری حیزبوڵڵا و هێزەکانی عێراق، سوریا و لوبنان کردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ وتی: ئەوەمان بە بەرپرسانی ئازەربایجان ڕاگەیاند کە بوونی ئیسرائیل لە وڵاتی ئێوە لە بەرژەوەندی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا نییە.
وتیشی کە زایۆنیستەکان لەو زیندانەدان کە بۆ خۆیان کردوویانەتەوە و تووشی دەیان جۆرە قەیرانی ناوخۆیی بوونەتەوە، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە ناوچەکە چاودێری جموجوڵەکانی ئەو ڕژێمە دەکات و وەڵامی هەر پیلانگێڕی و هەڵەیەکی دەداتەوە./.