بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق سەرکەوتووانە بەڕێوەچووە.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە ڕۆژی یەک شەممە لە عێراق ڕوویدا بەردەوامی پرۆسەی بەشداریکردنی خەڵکە لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و وڵاتەکەیان.
خەتیب زادە وتی کە پێشوازی لە بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەین و پێمان وایە کە ئەم وڵاتە لە ڕێگای درووستی دیمۆکراسیدایە./.