بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد سەعدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق سەبارەت بە پیلانگێڕییەکان لە دژی حەشدی شەعبی هۆشدارییدا و وتی کە حەشد هێڵی سوورە و نابێت بە هیچ شێوازێک لاواز بکرێت.
ناوبراو وتی: حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی فەرمی ئەمنییە و ئێمە موڵەتی هەڵوەشانەوە یان تێکەڵکردنی لە دامودەزگا سەربازییەکانی دیکە بە هیچ لایەنێک نادەین.
وتیشی کە بەرگریی ئێمە لە خەباتگێڕانی حەشدی شەعبی بەردەوام دەبێت لە بەر ئەوەی کە ئەوان لە ڕۆژانی تەنگانەدا بە هەزاران شەهید و بریندارەوە بەرگرییان لە عێراق کرد.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند کە هەندێک لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی لە دژی حەشدی شەعبی پیلانگێڕی دەکەن./.