بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نسار ڕۆبەیعی سەرۆکی دەستەی باڵای سیاسی ڕەوتی سەدر و ئەندامی شاندی دانوستانکاری ئەم ڕەوتە جەختیکردەوە کە حکومەتی داهاتووی عێراق بە پێی ڕێکەوتی سیاسی نابێت.
ناوبراو وتی کە حکومەتی نوێی عێراق لە ژمارەیەک لایەنی سیاسی پێک دێت کە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکان دەکەن و زۆینەی پەرلەمانیش پێک دێنن و لە بەرامبەریشدا بەرەیەکی دیکە لە لایەنە سیاسییەکان ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیی دەگێڕن.
ڕۆبەیعی وتی: ڕەوتی سەدر بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە کاندیدی بۆ سەرۆک وەزیران دەبێت و حکومەتی داهاتوو لە لایەن ئەم ڕەوتەوە پێک دەهێندرێت و بەرپرسیاریەتی هەر شکستێکیش لە ئەستۆ دەگرێت./.