بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گازۆ یەکێکە لە بەناوبانگترین جۆرەکانی چەرەس و بە پێی توێژینەوەکان سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە و ئازاری جەستەی مرۆڤ بە شێوەیەکی گشتی کەم دەکاتەوە.
توێژینەوە پزیشکییەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە خواردنی ڕۆژانە دەنکێک گازۆ سوودێکی زۆری بۆ تەندرووستی دڵ هەیە و فشار کەم دەکاتەوە، هەروەها ڕێژەی چەوری سیانی جێگیر دەکات و فشاری خوێن دادەبەزێنێت.
گازۆ کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و ئەگەر لە سیستەمی خۆراکیی ڕۆژانەدا هەبێت دەتوانێت پارێزەری لە دڵ بکات.
لە توێژینەوەیەکی دیکەی پزیشکیدا دەرکەوتووە کە پەیوەندی لە نێوان دابەزینی فشاری خوێن و خواردنی گازۆدا هەیە، بە جۆرێک دەتوانێت کۆنتڕۆڵی کێشە و گرفتەکانی دڵ بکرێت و فشاری خوێن جێگیر بێت.
ئەڵبەت پزیشکان و پسپۆڕانی بواری تەندرووستی ئامۆژگاری ئەوەیان کردووە کە گازۆ بە کاڵی بخورێت و ئەوەی لە مارکێتەکاندا دەفرۆشرێت چەندین تام بە تایبەت خوێی لە سەرە و ئەوەش زیانی زۆری بۆ دڵ و خوێنبەرەکان هەیە و باشترە ئەو جۆرەی نەخورێت.
گازۆی کاڵ هیچ مادەیەکی زیانبەخش و خوێی پێوە نییە و خواردنی سوودێکی زۆری هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەندین گرفت و نەخۆشی و کێشەی تەندرووستی کەم دەکاتەوە./.