بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە میانەی بەسەرکردنەوەی دوورگەکانی کەنداوی فارس، وتی: هێزی دەریایی سوپا لە چەند ساڵی ڕابردوو پێشکەوتنی بەرچاوی هەبووە بە تایبەت لە بواری وەبەرهێنانی بەلەمە تیژڕەوەکان کە بە دەسکەوتێکی گرنگ لە دەریاوانیدا هەژمار دەکرێت.
ناوبراو هەروەها وتی کە هێزی دەریایی سوپا خاوەنی سەدان جۆرە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە کە تا 1200 کیلۆمەتر توانای لێدانی ئامانجەکانیان هەیە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی کە هێزی دەریایی سوپا خاوەنی چەندین جۆرە مووشەکی 35، 90، 300 و 700 کیلۆمەترییە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا مووشەکی کرۆزی 2000 کیلۆمەتری بۆ ئەم هێزە زیاد دەکرێت./.