No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا ئەفخەمی ڕاهێنەری ئێرانیی یانەی تۆپی پێی سۆران لە یەکەم یاریی ئەم هەڵبژاردەیە توانی بە ئەنجامی 2 بە 1 سیروانی نوێ تووشی شکست بکات و یەکەمین سەرکەوتنی تۆمار کرد.
ئەفخەمی لە حاڵێکدا ئەم سەرکەوتنەی تۆمار کرد کە تەنیا دو ڕۆژ بوو ڕاهێنەریی یانەی سۆرانی لە ئەستۆ گرتبوو.
ئەفخەمی ڕاهێنەری یانەکانی پەیکان، شارەوانی تەورێز، فوولادی تەورێز، شارەوانیی بەندەر عەباس، هاموون سازەی زاهدان و مسی شەهربابەک و چەند یانەی ناوداری دیکەی لە کارنامەدایە و ئەزموونێکی باشی لە خولی نایابی ئێراندا هەیە.
ناوبراو یەکەمین ڕاهێنەری ئێرانییە لە خولی نایابی هەرێمی کوردستان و ڕاهێنەریی یانەی سۆانی لە ئەستۆ دایە.
No Result
View All Result