بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت تویتەر لە تورکیا داوای دەست لە کار کێشانەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەیان کردووە.
ئەوان بە چەندین هاشتاگی وڵاتی مایەپووچ، دۆلاری 10 لیری و سەرۆک کۆمار دەست لە کار کێشانەوە، ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە ئەردۆغان دەربڕیوە.
ئەمەش پاش دابەزینی بەرچاوی بەهای لیر لە بەرامبەر دراوە بیانییەکان و بە تایبەت دۆلار دێت کە کێشە ئابورییەکانی تورکیای چەندین هێندە زیاد کردووە.
پاش بڕیارەکەی ئەردۆغان بۆ دەرکردنی باڵیۆزانی ئەمریکا و 9 وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوا، لیری تورکیا بەهای بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە بەرامبەر دۆلار دابەزی.
بەشێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا و شارەزایانی ئابوری، بڕیارەکەی ئەردۆغانیان وەک شۆکێکی گەورە ناو بردووە./.