بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەوڵی تیرۆری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: ئەم هێرشە تیرۆریستییە کە سەرۆک وەزیرانی کردە ئامانج، مەترسیدار و تاوانە لە دژی عێراقییەکان.
ناوبراو وتی: دەبێت هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە دژی ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە ئاسایش و تەندرووستی خەڵکیان کردووەتە ئامانج، هیچ کات قبووڵ ناکەین ڕەوشی عێراق ئاڵۆز بکرێت و لە دژی سیستەمی پشت بەستوو بە دەستوور، کودەتا بکرێت./.