بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی حوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن وتی کە ئەمریکا شەیتان و دوژمنە و وەک دوژمنی گەلی یەمەنیش دەمێنێتەوە.
ناوبراو وتی: سەرجەم ئەو چەک و بۆمب و مووشەکانەی خەڵکی یەمەن دەکەنە ئامانج، لە لایەن ئەمریکاوە بە سعوودیە و هاوپەیمانەکانی دەدرێت.
حوسی وتی: ئەمریکا دوژمنی ئێمە و فەڵەستینییەکانە و دەسدرێژیشی کردووەتە سەر وڵاتی ئێمە، ئەو وڵاتە یەکەم هاوبەشی هاوپەیمانی سعوودیەیە لە هێرش و دەسدرێژییەکانی سەر یەمەن.
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن وتی کە چارەنووسی بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی سعوودیە و حکومەتی دەست لە کار کێشراوی یەمەن، زبڵدانی مێژووە.
محەممەد عەلی حوسی وتی کە ئەمریکا بە پیلانگێری و گەمارۆدانی ئابوری یەمەن، ڕێگری لە مسۆگەربوونی ئاشتی دەکات./.