بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داود شەهاب وتی: ئەگەر ئێمە توانای بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی داگیرکارمان نەبێت، جیهانیش دەنگی هاوارمان نابیسێت، بە دڵنیاییەوە کە هیچ ڕێگایەکمان نییە بەدەر لە خۆڕاگری لە بەرامبەر زایۆنیستەکان نەبێت.
ناوبراو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستیشی وەک خزمەتێکی بێ بەرامبەر بە تەل ئەبیب ناو برد.
داود شەهاب وتی: ڕژێمی زایۆنیستی تاوانێکی زۆری کردووە بەڵام دەبینین کە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی ڕوویان هێناوەتە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و واژۆکردنی ڕێکەوتنە هاوبەشەکان لە گەڵ ئەو ڕژێمە./.