بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە لایەنە سیاسییە شێعەکانی عێراق ئاشکرای کردووە کە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە یاوەری شاندێک سەردانی نەجەف دەکات و کۆبوونەوەی دووەمی چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شێعەکان لە گەڵ سەدر بەڕێوە دەبات.
ئامانج لە کۆبوونەوەکەش تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سیاسییە ئاڵۆزەی عێراقە کە لە پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10 ی تشرینی یەکەمی 2021 هاتووەتە پێشەوە.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی نەجەف چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و لایەنە بەشدارەکان و چۆنیەتی هاوپەیمانی لە گەڵ لایەنەکانی دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی باس بکرێت.
ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، کۆبوونەوەی لایەنەکانی بەشدار لە چوارچێوەی هەماهەنگی و موقتەدا سەدر بە میوانداری هادی عامری لە بەغدا بەڕێوەچوو./.