بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ئەمریکی واشنتن فری بیکن ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بۆ کڕینی وزەی ئێران 120 ڕۆژی دیکە ماوەی بۆ حکومەتی عێراق درێژ کردووەتەوە.
بە پێی ئەو بڕیارەش عێراق دەتوانێت بە بێ کاریگەریی گەمارۆکانی ئەمریکا، وزەی پێویستی خۆی لە ئێران هاوردە بکات.
عێراق لە ئێستادا نزیکەی 6 ملیار دۆلار قەرزی ئێرانی لایە و بە بیانووی گەمارۆ بانکییەکانی ئەمریکاوە تا ئێستا ئیرادەیەکی جیدیی بۆ دانەوەی قەرزەکان نەبووە.
بەشێکی زۆری کارەبا و گازی عێراق کە دەکاتە یەک لە سەر سێی پێداویستی ئەم وڵاتە، لە ڕێگای ئێرانەوە هاوردە دەکرێت./.