ڕەزا ڕەحمەتیان بەرپرسی تۆڕی میدیایی جام کوردی لەمبارەوە بە هەواڵنێری جام کوردی، وت: ئەمڕۆ شەممە 13ی سەرماوەزی ساڵی 1400 یەکەم خولی ڕاهێنانی ڕۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی تایبەت بە فێرکاری شێوازەکانی نووسینی ڕاپۆرت، دیمانە و هەواڵنووسی دەستی پێ کرا.
وتیشی ئەم خولە ڕۆژنامەوانییە لە سێ ئاستی جیاوازی سەرەتایی، مامناوەندی و پڕۆفیشناڵ لە لایەن مامۆستای لێهاتوو و نێوەنەتەوەیی زانکۆکانی تاران و بۆ ماوەی 5 ڕٶژ بەڕێوە دەچێت و تا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەش دا هەموو ڕۆژێک ڕاهێنانەکان بۆ ماوەی چوار کاتژێر لە ڕێکخراوەیCDOی شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت و سەر جەم خولی ڕاهێنانەکە دەگاتە 20 کاتژێر و ئەوانەش نمرەی پێویست وەربگرن بۆ خولی پێشکەوتووتر و ڕاهێنانی زیاتر و پڕۆفیشناڵ ڕەوانەی تاران دەکرێن و لەوێڕا بەڵگەنامەی بڕواپێکراو لە لایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە وەردەگرن.