بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند لە لایەن بەرپرسی ئەمنیی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە حاڵەتێکی دزی لە کۆگاکەیان ئاگادار کراینەوە و پاش بەدواداچوون دەرکەوت کە کارەکە لە لایەن دوو کارگوزاری بارەگاکەوە کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە ڕێگای کامێراکانی چاودێرییەوە ئاشکرا بوو کە ئەو کارگوزارانە لە ڕێگای حاویەی زبڵەوە لاپتۆپەکانیان شاردووەتەوە و بردوویانەتە دەرەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان.
ڕاشیگەیاندووە کە دزییەکە لە ماوەی چەند مانگێکدا کراوە و کۆی گشتی لاپتۆپەکان 47 لاپتۆپ بووە و لە ئێستادا هەر دوو کارگوزارەکە و ئەو کەسەش لە بازاڕ لاپتۆپەکانی کڕیوە دەستبەسەر کراون./.