بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم غەریب ئابادی، جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی دەزگای داد و بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی دووەمی لێژنە هاوبەشەکەی لێکۆڵینەوە لە تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە تاران بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتی: کۆبوونەوەی یەکەمی ئەو لێژنەیە لە شاری بەغدا بووە و کۆبوونەوەی دووەم لە ڕۆژانی سێ شەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە تاران بەڕێوە دەچێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، شاندە باڵاکانی دەزگای دادی ئێران و عێراق سەبارەت بە دوایین لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی تیرۆری شەهید سولێمانی و هاوڕێکانی ئەوان بە تایبەت ڕۆڵی تۆمەتبارانی ئەمریکی، وتووێژ و دوایین زانیارییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن./.