بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە لێدوانەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە سەر ئەوەی کە پەیامێک بە ئێران گەیشتووە، وتی: ئێمە لە ڤیەننا هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆمان لە گەڵ ئەمریکا نەبووە و پەیامەکان لە لایەن ئەنریکە مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپاوە بە نووسراو یان هەر شێوازێکی دیکە بووە و وەڵامەکانی هەر لەوێش دراوەتەوە.
ناوبراو وتی: بە پێچەوانەی ئەوەی کە ئەمریکا بڵاوی دەکاتەوە، تا ئێستا هیچ پێشنیارێکی ئاراستەی 1+4 نەکردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دووبارەکردنەوەی هەڵوێستی پێشوو یارمەتیدەری ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەننا نابێت و بڕیارەکانی ئێرانیش کاریگەری لە گوشارە میدیاییەکان وەرناگرێت./.