بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، غوڵامعەلی ڕەشید فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا وتی: هەر چەشنە هەڕەشەیەک لە سەر دامەزراوە ناوەکی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بە بێ گڵۆپی سەوز و پاڵپشتی ئەمریکا ناکرێت.
ناوبراو وتی: لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم چەشنە هەڕەشەیە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەجێ، سەرجەم ناوەندەکان، بنکە سەربازییەکان، ڕێگا و شوێنی بەکارهێنراوی ئەو دەسدرێژییە بە پێی پلانە سەربازییە ئامادەکراوەکان بە توندترین شێواز دەخەنە بەردەم هێرشی خۆیان./.