بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە نازناوی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق، یانەی سلێمانی گرێبەستی لەگەڵ (غەیس فازڵ شاکر)ی یاریزانی یانەی جەیش و هەڵبژاردەی عێراق واژۆکرد.
هاوکات هەر ئەمڕۆ یانەکە بە ڕەسمی ژیار نەوزادی یاریزانی پێشووی یانەی ئاشتی و هەڵبژاردەی عێراقی وەک یاریزانی نوێی یانەکە ناساند .