بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپێک بە ناوی ” قاصم الجبارین ” شەوی چوارشەممە 5 ی کانوونی دووەمی 2022 لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی لە ڕۆژئاوای عێراق لە ئەستۆ گرت.
سەرچاوە عێراقییەکان شەوی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە دوو کاروانی لۆجستی ئەمریکا و شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لانیکەم بە 5 ڕۆکێت کراوەتە ئامانج.
گرووپە عێراقییەکەش چەند کاتژمێرێک پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشەکە ڕایگەیاند کە بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی بە چەندین ڕۆکێت کردووەتە ئامانج و ئامانجەکانیشی پێکاوە.
گرووپەکە هەروەها بەرپرسیاریەتی هێرشی سەر کاروانی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکای لە پارێزگاکانی بابل و موسەنا لە ئەستۆ گرتووە./.