بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سه‌باره‌ت به به‌شداری تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمەرگەی سلێمانی کە تیپەکەیان لەو پاڵەوانێتییە بەشدارە، ئەرسەلان مورادی راهێنەر وتی ، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی بڕیارمان داوه ته‌نیا له ئاستی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌شداری بكه‌ین كه ئه‌وه‌ش بناغه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ یاریزانان و ده‌توانین هه‌ر به‌و ئاسته به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی پێشكه‌وتوان بكه‌ین .
وتیشی ، له واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی كۆتایی ساڵ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجام ده‌درێت و زۆرێك له یاریزانان له تاقیكردنه‌وه‌دان هه‌ربۆیه كێشه‌ی بۆ زۆرێك له یانه‌كان دروست كردووه .
ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ دیاری كردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه له‌و ئاستانه‌دا كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی ولاَتی عه‌ره‌بی له مانگی 3ی ئه‌م ساڵ و له ولاَتی تونس ده‌كات و هه‌روه‌ك به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ولاَتانی ئاسیا ده‌كه‌ن له مانگی 6 ی ئه‌م ساڵ له ولاَتی چین و بۆ خوار 21 ساڵیش به‌شدار ده‌بن له پاڵه‌وانێتی كاراتێی جیهان كه له ولاَتی توركیا و له مانگی 8 به‌ڕێوه ده‌چێت.