بە پێی ئەو وتووێژانەی کە بە وتووێژی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن ناسرا، بڕیار بوو کە ئەمریکا هێزەکانی تا کۆتایی ساڵی 2021 لە عێراق بکشێنێتەوە بەڵام بە کردەوە ئەوەی کە دەبینرێت هیچ کشانەوەیەک نەبووە و ئەمریکییەکان تەنیا بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی، ئەویش بە ڕواڵەت، ڕایانگەیاندووە کە ئەرکی هێزەکانیان لە عێراق لە شەڕکردنەوە بۆ ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنان گۆڕاوە. ئەمەش پرسیارێکی گرنگی بە دوای خۆیدا هێناوە کە ئاخۆ سوپای عێراق پێویستی بە چەندین هەزار کەس ڕاوێژکاری سەربازی هەیە؟ ئەم هەموو ڕاوێژکارە سەربازییەی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو لە عێراق چییان کردووە؟ ئەو هەموو پارە و تێچووی ڕاوێژکارانی بیانی لە سەر حکومەتی عێراق نەبووەتە هۆکاری ڕاهێنانی سوپایەکی ئامادە و مەشقپێکراو؟
لەم ماوەیەدا هێرشی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەوەی سەلماند کە واشنتن هێزە شەڕکەرەکانی لە بنکە سەربازییەکانی لەم وڵاتە نەکشاندووەتەوە. شارەزایان دەڵێن کە پەیامی گرنگی ئەو هێرشانە ئەوەیە کە ئەمریکا دەبێت کۆتایی بە مانەوەی هێزەکانی لە سوریا و عێراق بێنێت.
پاش تاوانەکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و تیرۆری شەهیدان سولێمانی و موهەندیس، گرووپەکانی خۆڕاگری دەیانەوێت کۆتایی بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە تایبەت لە سوریا و عێراق بێنن.
هاوکێشە سیاسییەکان ئەوەمان پێ دەڵێت کە تا ئەو کاتەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بێت، شەڕ و ئاڵۆزییەکان بەردەوام دەبێت، هەر بۆیە کشانەوەی ئەو هێزانە بە پێویست دادەنرێت.
خاڵی لاوازی سوپای ئەمریکا زیانە مرۆییەکانە و ئەوان بۆ ڕێگری لەمەش لە بنکە سەربازییەکان کەڵک لە هێزەکانی عێراق و تەنانەت لە ناوچەکانی دیکە لە کەسانی سڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی وەردەگرن. تەنیا هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاش دەتوانێت ئەوان ناچار بە کشانەوە بکات و ئەمەش بڕیارێکی ستراتیژییە کە خۆڕاگری لە تەواوی ناوچەکە وەک لوبنان، سوریا و عێراق پێداگریی لە سەر دەکات.
ئەوەی کە باس دەکرێت لە پاش وتووێژی ستراتیژی لە نێوان بەغدا و واشنتن، ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ 2500 کەس دابەزی و وەک هێزی ڕاوێژکاری سەربازی ناسێندران بەڵام لە ڕاستیدا هەمان هێزی شەڕکەرن، واتە چەک و کەرەستەی سەربازی پێشکەوتەوو و ئامرازەکانی کوشتنیان لە گەڵە و واشنتن بە ناساندنی ئەوان وەک ڕاوێژکار، تەنیا هەوڵی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لە عێراق دەدات.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بووەتە بنکەیەکی سەربازی و لە ناوچەیەکدایە کە بە سیستەمەکانی بەرگری دەپارێزرێت، هەر بۆیە ئەم ڕاوێژکارانەش لە ژێر پاڵپشتی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکادان.
بۆچوونی شارەزایانی سەربازی وایە کە هێرشی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق، کاریگەریی لە سەر مانەوەی ئەوان لە خاکی ئەم دوو وڵاتەدا دەبێت.
ئەمریکا هەوڵ دەدات درێژە بە مانەوەی هێزەکانی لە سوریا بدات تا داگیرکاریی لە عێراق بەردەوام بێت و بەم تێڕوانینە بەشێک لە هێزەکانی لە عێراق بۆ بنکە سەربازییەکانی سوریا بگوازرێنەوە.
ئەمریکا بۆ مانەوەی ئەم ژمارە لە هێزەکانی لە عێراق و هەروەها لە سوریا هەوڵ دەدات شانە نوستووەکانی داعش چالاک بکاتەوە، ئەوەیە کە دەبینین لەم ماوەیەدا چالاکییەکانی داعش لەم دوو وڵاتە ڕووی لە زیادبوون کردەوە، ئەمەش دەسەلمێنێت کە داعش تەنیا کارتێکی دەستی ئەمریکایە تا لەو ڕێگایەوە دۆخی ناوخۆیی عێراق ئاڵۆز بکات و مانەوەی هێزەکانی مسۆگەر بێت./.