لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت. پێشبینییەکان باس لەوە دەکەن کە لە هەر دوو ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران، کۆماریخوازەکان لە بەرامبەر دیمۆکراتەکان سەرکەوتن بە دەست دێنن. بە واتایەکی دیکە کۆماریخوازەکان لە کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران دەبنە زۆرینە. ڕاپرسییەکانیش ئەوە دەڵێن کە کۆنگرێسی داهاتووی ئەمریکا لە ژێر کۆنتڕۆڵی کۆماریخوازەکاندا دەبێت.
ئەگەر ئێران و لایەنەکانی دیکە دیسانەوە لە سەر دۆسیەی ناوەکی بگەنە ڕێکەوتن، ئەگەر کۆماریخوازەکان بیانەوێت بۆ ئەو ڕێکەوتنەی دیمۆکراتەکان لە گەڵ ئەمریکا نەبنە کێشە، بەڵام هیچ دەستەبەر ناکرێت کە ئەزموونی پێشووی ڕێکەوتنی ناوەکی جارێکی دیکە لە لایەن کۆماریخوازەکانی ئەمریکا کە تا ڕادەیەک لە دیمۆکراتەکان لە سیاسەتی دەرەوە و بە دیاریکراوی لە بەرامبەر ئێران توندڕۆترن، دووبارە نەبێتەوە.
ئەمە بە واتای ئەوە نییە کە لە ڤیەننا ڕێکەوتن نەکرێت، بەڵکوو بە واتای ئەوەیە کە ئێمە لە گەڵ حکومەتێکی ئاسایی لە ئەمریکا ڕوبەڕو نین، ئەو دۆخەی کە لە ئەمریکادا دەبینرێت و بە وتەی خۆیان ناتوانن ئەوە دەستەبەر بکەن کە حکومەتی داهاتوو و دەسەڵاتداری کۆشکی سپی هەر ڕێکەوتنێک کە لە ئێستادا لە ڤیەننا واژۆی لە سەر بکرێت، جێبەجێی بکات و تەنانەت ئەم حکومەتەی بایدن تا ئێستا هیچ بەڵێنێکی لە سەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە نەداوە.
پرسیار ئەوەیە کە دیپلۆماتکارەکانی ئێران بە چ ئامانجێک چوونەتە ڤیەننا؟
ئامانجی سەرەکیی ئێران ئەوەیە کە گەمارۆکان هەڵبگیرێت. حکومەتی ئەمریکا لە ئێستادا نەک تەنیا خۆی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکات، بەڵکوو هەر وڵاتێک ئەو بڕیارە جێبەجێ بکات سزای دەدات.
بەرپرسان و دانوستانکارانی ئێران لە هەلومەرجێکی وەهادا پێیان ناوەتە دانوستانەکان و زاڵمانەبوون و نایاساییبوونی گەمارۆکان لەوێ وەبیردێننەوە.
هۆکاری دووەمی بەشداریی ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەننا ئەوەیە کە موڵەتی ئەوە بە ئەمریکییەکان نەدرێت ئێران بە تاوانبار و بەرپرسیاری ئەم دۆخە ناو ببەن. حکومەتەکەی بایدن نیازی ئەوەی هەیە کە لە هەنگاوی یەکەمدا و لە ڤیەننا ئێران بە تاوانبار و بەرپرسیاری ئەم دۆخە ناو ببات و لە هەنگاوی دووەمدا کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی لە دژی تاران مسۆگەر بکات.
لە بەر ئەوەی کە ئەو کۆدەنگییە نێودەوڵەتییە لە بەرژەوەندی ئێراندا نییە، بەشداریکردنی شاندی دانوستانکاری ئەم وڵاتە لە ڤیەننا زۆر گرنگە تا ڕێگری لەم هەنگاوە و پیلانگێڕییەی ئەمریکییەکان بکرێت کە بە دڵنیاییەوە دەستی ڕژێمی زایۆنیستیشی لە پشتەوەیە./.