بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کنستانتین سیۆکۆف لە وتووێژی لە گەڵ ئاژانسی ئێرنا، وتی: ئێران و ڕووسیا بەرپرسیاریەتییەکی زۆریان لە سەر دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە هەیە و هەوڵ دەدەن ڕۆڵی ئەرێنی لەم بوارەدا بگێڕن.
ناوبراو وتی: بەشێکی زۆری کۆبوونەوەکەی ڕەئیسی و پوتین پەیوەندی بە کاروباری ناوچەکەوە دەبێت و تەوەرەکانی وەک دۆخی سوریا، ئەفغانستان و ناوچەی قەفقاز جێی گرنگی و بایەخی هەر دوو لا دەبێت.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییەی ڕووسیا وتی: هاوکاری و هەماهەنگی ئێران و ڕووسیا لە چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریا زۆر گرنگە و ئەم هاوکارییەش نموونەیەکی سەرکەوتووی هاوبەشە بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە.
ڕاشیگەیاند کە ئەو هاوکارییە دەتوانێت لە چارەسەرکردنی دۆسیە و قەیرانەکانی وەک ئەفغانستان، یەمەن و قەفقازیش ڕۆڵ و کاریگەریی هەبێت.
بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوە ستراتیژییەکانی ڕووسیا وتی: ئەمریکا لە چەند دەیەی ڕابردوو بە داگیرکردنی ئەفغانستان و عێراق و کوشتن و بریندارکردنی سەدان هەزارکەس مرۆڤی بێ تاوان ئەو ڕاستییەی سەلماند کە پلانی ڕووخانی ژێرخانەکانی وڵاتانی ناوچەکەی لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی هەیە.
سیۆکۆف وتی: ئێران و ڕووسیا وەک دوو هێزی گەورە دەتوانن لە بەرامبەر ئەم هەوڵە تێکدەرانەیە و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا خۆڕاگری بکەن و تا ئێستاش هاوکارییەکانی تاران و مۆسکۆ بووەتە هۆکاری سەرکەوتن لە بەرامبەر گرووپە تیرۆریستییە پاڵپشتیکراوەکانی ئەمریکا./.