بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین ئەمڕۆ دووشەممە لە سەر زاری سەرچاوە تایبەتەکانیەوە ڕایگەیاند کە 20 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و 10 مووشەکی بالستی، چەند ئامانجێکی هەستیاریان لە قووڵایی خاکی ئیمارات کردووەتە ئامانج.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات کراوەتە ئامانج و دووکەڵێکی زۆر بە سەر ئاسمانی شارەکەوە دەبینرێت.
ئاژانسی فەرمی ئیماراتیش هەواڵی دوو تەقینەوەی گەورەی لە کۆمپانیای نەوتیی ئەدنوک و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی ڕاگەیاندووە.
پۆلیسی ئەبوزەبی ڕایگەیاندووە کە کەسێکی پاکستانی و دوو کەسی هیندی بە هۆی ئەو تەقینەوە کوژراون./.