بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕیانووستی لە ڕاپۆرتێکدا باسی ئەو هۆکارانەی کردووە کە ڕووسیای هانداوە لە هەوڵی هاوپەیمانییەکی بەهێز لە گەڵ ئێراندا بێت.
ئێران و ڕووسیا خاڵی هاوبەشی زۆریان هەیە، هەر دوو وڵات گوشارێکی زۆری دەرەکی، سزا و گەمارۆکان و پڕوپاگەندەیەکی گەورەی میدیایی وڵاتانی ڕۆژئاوایان لە سەرە. ئەو پڕوپاگەندەی وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵ دەدات ئێران وەک هەڕەشەیەک بناسێنێت بەڵام هێزی گەورەی سەربازیی ئەم وڵاتە تێچووی هەر هێرش و دەسدرێژییەکی سەربازیی لە دژی تاران بەرز کردووەتەوە. بەدەر لەمەش، بڕوابەخۆبوونی ئێرانییەکان گرنگترین هۆکاری پاراستنی سەربەخۆیی ئەوانە، ئەوان لە بەرامبەر هیچ هێزێکی بێگانە بە تایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوا هەست بە لاوازی ناکەن و لە زۆربەی بوارەکانیشدا گەیشتوونەتە دەسکەوتی خۆیان.
بەم هۆیەوە دەتوانین بڵێین کە کۆبوونەوەکەی سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا ڕووداوێکی ئاسایی نەبووە. ئەگەرچی یەکەم کۆبوونەوەی ڤلادیمیر پوتین لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران نەبووە بەڵام دەستپێکی کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمان دەرفەتە کە دەتوانێت پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات بباتە قۆناغێکی نوێ و بۆ ئاستی هاوکارییە ستراتیژییەکان بەرزی بکاتەوە.
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لەو کۆبوونەوەدا پلانی وڵاتەکەیی بۆ هاوکاری ستراتیژیی 20 ساڵە لە گەڵ ڕووسیا و پێویستی هاوپەیمانی و پێکەوەبوونی زیاتر بۆ ڕوبەڕوبونەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا باس کرد. ناوبراو هەروەها زیاتر لە 40 ساڵ خۆڕاگریی وڵاتەکەیی لە بەرامبەر پیلانگێڕی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا وەبیرهێنایەوە و جەختیکردەوە کە پێشکەوتنەکانی ئێران بە هەڕەشە و گەمارۆدان ڕاناگیرێت.
پاشەکشەی سیستەمی نێودەوڵەتی لە سەر بنەمای تاک جەمسەری و چەسپاندنی سیستەمی چەند جەمسەری بۆ ئێران و ڕووسیا بابەتێکی گرنگە. بەڵام تەنیا بنەمای پێکەوەبوونی ئەم دوو وڵاتە بوونی دوژمنی هاوبەش نییە، بەڵکوو چەندین بابەتی گرنگی دیکە و بەرژەوەندی هاوبەش لە ئاستی نێودەوڵەتی و ئەڵبەت هاوکارییە دووقۆڵییەکان هەیە کە بووەتە هۆکاری زیاتربوونی هاوکاری و بەرزبوونەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی تاران و مۆسکۆ.
لە ماوەی چوار سەدە و نیوی ڕابردوو پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی دراوسێ هەڵکشان و داکشانی زۆری هەبووە. ئێران وەک وڵاتێکی خاوەن شارستانیەت، لە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی مۆدێلێکی نوێی حکومڕانیی پەیرەو کردووە و بەمەش بووەتە یەکێک لە هێزە گەورەکانی جیهانی ئیسلام و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی، یەکێتی سۆڤییەت بە هۆی هەندێک بابەتی ئایدۆلۆژیایی پەیوەندییەکی ئەوتۆی لە گەڵ ئێران نەبوو.
بەڵام لە ساڵانی دواتر ڕووسیا لە میانەی دانوستانەکانی ناوەکی و واژۆکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو. ڕووسیا بەردەوام تۆمەتە بێ بنەماکانی وڵاتانی ڕۆژئاوای سەبارەت بە دۆسیەی ناوەکی ئێران ڕەتکردووەتەوە، لە بەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر ئاشتیخوازبوونی ئەو دۆسیە کردووەتەوە و بەمەش بیانوویەک بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا نەماوەتەوە. سەرەڕای ئەمە و لە کاتێکدا کە بە واژۆکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی، هیوایەک بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان هاتبووە پێشەوە، ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لەو ڕێکەوتنە کشایەوە و ئێران بەرژەوەندییە چاوەڕوانکراوەکانی بۆ مسۆگەر نەکرا.
لە ئێستادا دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان و چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی بووەتە جێی سرنجی وڵاتانی جیهان بە گشتی. ئێران ئەمجارە هەوڵی هەڵگرتنی گەمارۆکان و دەستەبەرکردنی ئەوە دەدات کە ئەمریکا جارێکی دیکە نەتوانێت پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت، ئێرانییەکان چیدی متمانەیان بە ڕۆژئاوا و بە تایبەت ئەمریکا نەماوە.
کابینەی نوێی ئێران لە سیاسەتی دەرەوەی زیاتر گرنگی بە وڵاتانی ڕۆژهەڵات دەدات. ئێران و چین ڕێکەوتنێکی ستراتیژیی 25 ساڵەیان واژۆ کردووە و ئێستا نۆرەی ڕووسیایە. هاوکارییە سێقۆڵییەکانی ئێران، ڕووسیا و چین زۆر گرنگە، لە بەر ئەوەی کە پیشاندەری دیزانی نوێی ئاسایشی نێودەوڵەتییە. لێرەدا تەنیا باسی نمایشە سەربازییە هاوبەشەکان، پرۆژە ئابوری و بازرگانییەکان، وزە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سوریا و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ئەفغانستان نییە،، بەڵکوو گرنگیی هاوکارییەکان لەوەدایە کە پیشان دەدات هێزەکانی ئاسیا دەتوانن بە بێ وڵاتانی بێگانە خۆیان کاروباری ناوچەکەیان ڕایی بکەن.
ئێران کە بووەتە ئەندامی فەرمیی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای، هەوڵی زیاترین پەیوەندی لە گەڵ یەکێتی ئوراسیا دەدات. ئەمەش بە واتای پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تاران و مۆسکۆیە لە سەرجەم بوارەکان. ئەگەرچی ئێران لە ئێستادا بە گەمارۆکانەوە سەرقاڵە، بەڵام توانا و دەفرایەتی ئەوەی هەیە کە ببێتە یەکێک لە گرنگترین، بەهێزترین و دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان. ئێرانێکی سەربەخۆ و پێشکەوتوو بۆ ڕووسیای دراوسێ سوودی زۆری دەبێت، بەم هۆیەوە بەشداریی مۆسکۆ لە گەڕانەوەی پێگەی جیهانیی ئێران بۆ هەر دوو لا سوود و بەرژەوەندی زۆری ئابوری و ژئۆپۆلتیکیی دەبێت./.